Listeners
Total plays
Likes
لەبیرت نەچێ هەمیشە دەڵێن دەردو ئازارێک کە نەتکووژێ بەهەێزترت ئەکا بۆیە یا مەهێڵه ئەو دەردە تەجرووبە کەم یا ئەگەر هێشتت مەیەوە تۆ کەی ئەتوانی دڵێک شکابێ لەت لەت بێتو وەک شووشە وابێ خۆت وات لێکردبێ بێ هیوابێ خۆت کوا کەی ئەتوانی عومری بابردوو کاتی تێپەڕبوو هەستێکی مردوو وەک خۆی لێ بکەیتەوەو بڵێی هەڵە بوو ئەودەمەی سەدجار وتم پێت ئاوڕت نەداوە تا ئەتوانی دووربە هیچ شتێ وەک خۆی نەماوە گەر منیش ویستم بێیتەوە تۆ گوێ مەگره بۆم لێمگەڕێ تاکوو بەتەنیا ڕاهاتووم بۆخۆم دوور بوونەوه نابێ زۆر بخایێنێ نابێ بهێڵی خوو بگرێ بە دڵتەنگیو بۆی ببێتە عادەت نابێ ئەوەندە دوور بڕۆی و دووربیەوە کە لە بازنەی خۆشەویستی بەرانبەرەکەت بچیە دەرێ چوونکە کەسێک کە مردن بە ڕووح تەجرووبە ئەکا نامرێ بەهێزتر ئەبێ کاتێک کەنی هەرچی هەیە ساردو بێ ڕووحە چرکەکانی ئەم دونیایه پووچنو بێهوودە من بێ تۆ مانگو ئەستێرەم بۆچیە بێ سوودە پارچه پارچە بوون هەستەکانم دڵ لەتۆ دوورە تۆ دووری لەمن بەڵام من ئێستاش ئاگام لەدڵتە دڵم لێت شکا بەڵام دڵی تۆ نەمێنێ تەنیا بیرت دەکەم بەس دڵم نایهەوێ بێیەوە بۆلام خۆشم دەوێی تاهەبم لەدونیا دوو باڵی خوولیام ئەودەمەی سەدجار وتم پێت ئاوڕت نەداوە تا ئەتوانی دووربە هیچ شتێ وەک خۆی نەماوە گەر منیش ویستم بێیتەوە تۆ گوێ مەگره بۆم لێمگەڕێ تاکوو بەتەنیا ڕاهاتووم بۆخۆم دونیا هەمیشە بەو جۆرە نابێ کەئەتهەوێ هەندێ جارئەبێ دڵ بەردەیو دڵ ببسێنی ئەبێ قبووڵی کەی ئەوەی کە ڕووی داوە ئەبێ لەگەڵ شەپۆلەکانی ڕۆژگار هەماهەنگ بی نەک بە پێچەوانەوە by : @juanaa