Listeners
Total plays
Likes
من دیسان کەوتوومە ناو گێژاوی خەیاڵت من دیسان ئالوودەم بە بیرەوەری ئاڵت ئالوودەم بە بوونت بە تامی پڕ سێحری لێوەکەت من دیسان تۆم ئەوێ لە ژێر بارانی شەوێ وەک جاران پێم بڵێی نا مەڕۆ دڵ ناسرەوێ ڕۆڵەکەم خۆشەویست من لەگەڵتا تا ئەبەد نانەوێم ناگۆڕێ ئەو دڵەی من نا ناگۆڕێ بیرەوەریم تا هەبم بۆتۆ ئەژیم بۆت تا هەبێ هێز لە لەشم جێ ماوە ڕووحو دڵم لات تریفەی مانگە شەوم زۆر جوانە چاوەڕێ بوون بۆت هەتا ئەتۆ بی بەشم تۆ بووی بوونو نەبوونی خەمەکانم تۆ بووی خۆشیو ناخۆشی هەستەکانم تۆ بووی دەسپێکی هەموو وشەکانم تۆ جریوەی ئەستێرەی بۆ شەوانم ئەزانم ئەزانم من ئەزانم تووڕەم عەسەبیم غیرە لە هەموو شتێک ئەکەم ئەزانم زۆر زوو هەڵئەچم بەڵام من تەنها بۆتۆ وام ئەگەر بینیت ڕۆژێک وانەبووم بزانە کە هەستی خۆشەویستیم نەماوە بۆت بزانە کە ئەو کەسەی ئێستا نامێنێ بۆت بای ناگۆڕێ ئەو دڵەی من نا ناگۆڕێ بیرەوەریم تا هەبم بۆتۆ ئەژیم بۆت تا هەبێ هێز لەلەشم جێ ماوە ڕووحو دڵم لات تڕیفەی مانگە شەوم زۆر جوانە چاوەڕێ بوون بۆت هەتا ئەتۆ بێ بەشم تۆ بووی بوونو نەبوونی خەمەکانم تۆ بووی خۆشیو ناخۆشی هەستەکانم تۆ بووی دەسپێکی هەموو وشەکانم تۆ جریوەی ئەستێرەی بۆ شەوانم خەمەکانم هەستەکانم وشەکانم بۆ شەوانم by : @juanaa