Listeners
Total plays
Likes
بۆم بڵێ تۆزە تۆزە هەوری لە ملان ئاڵۆزە باسکم وە ژوور سەری دە جەهەندەم دەشکێ گۆزە لەبەر بەدکار ناوێرم لێی کەم جەژنە پیرۆزە وەرە دەستم دستۆکە بەو گەرما و تەپ و تۆزە ئاوری لە من بەرداوە خاڵی شینی پیرۆزە بەژن ڕێکی وەکوو تۆ لە هیچ کوێ نەبینراوە زوڵفت چنووری کاوان بێ باران سەوز کراوە برۆت مانگی یەک شەوە چۆن وا جوان چەمێنراوە ڕوومەت بەفری گمۆیە خوێناوی پیا ڕژاوە چاوت پیاڵەی مەستانە شەڕابی تێ کراوە برژانگت وێنەی پەیکان ڕاست و تیژ دادراوە جووتە لێوی قەیتانت لەسەر یەک دانراوە ددانت وەکوو مرواری بە وردی ڕیز کراوە ڕوومەت بەفری گمۆیە خوێناوی پیا ڕژاوە چاوت پیاڵەی مەستانە شەڕابی تێ کراوە بۆم بڵێ تۆزە تۆزە هەوری لە ملان ئاڵۆزە باسکم وە ژوور سەری دە جەهەندەم دەشکێ گۆزە لەبەر بەدکار ناوێرم لێی کەم جەژنە پیرۆزە وەرم دەستم دستۆکە بەو گەرما و تەپ و تۆزە ئاوری لە من بەرداوە خاڵی شینی لێ پیرۆزە by @ramin