Adnan Karim

badey gulrang

Ashqy Gulandamek

648

Listeners

2421

Total plays

6

Likes

بە شەوی تاریک نمەنمەی باران
چرا ئەگێڕم لە شوێن نازداران
کۆرپەی دڵی من باوەش تۆی دەوێ
گڕووی لێ گرتووم بۆم نانوێ شەوێ
ئەوە پاییزە گەڵاڕێزانە
زوڵفی یار بە دەس با پەرێشانە
تاڵێ لەو زوڵفە بخە ناو دەستم
جەرگم بڕاوە با پێی ببەستم
هەی هەی بە شەوی تاریک نمەنمەی باران
چرا ئەگێڕم لە شوێن نازداران
ناڵانم وەک کەو پێچم خوارد وەک مار
حەڵقەم دا لە دەور باڵا و قەد چنار
پرسیم لە چنار بەرزی سەر کانی
هەواڵی لەیلم ناشێ بزانی
بە شەوی تاریک نمەنمەی باران
چرا ئەگێڕم لە شوێن نازداران
by : @juanaa
Similar tracks