Sana Barzanje

Raz

Adressi Dl

2554

Listeners

7977

Total plays

9

Likes

بۆچی شتێ ناڵێی؟
خەیاڵت دیل مەکە
پڕی لە وشەی جوان
دڵت کلیل مەکە
جوانترین دیاری خودا
بێ سەرخە سەر شانم
چاوی تۆی پێنەسڕم بۆچ مە دەستەکانم
ئەم دنیا بێ تۆ چەندە خاڵییە
نازانم بۆ هەنێ کەس ئەڵێن "ئەوین هەر تاڵییە"
ئای چەندم خۆشەوێی، تاقانەی تاقانە
لەڕێی تۆ مردنیش ژیانە، ژیانە
بۆچی دڵت تەنگە؟
ئازیزم هەندێ جار
ئادرەسی دڵی من بۆ نادەی بە ئازار؟
بێ لە ناز کێشانت هیچ پیشەیەک نازانم
بێ لە خۆشەویستیت کارێکی سەخت ناتوانم
شووشەی ئەترەزارمت شتێک بدرکێنە
هەر چییەک تۆ ئەیڵێی هەر گوڵاو پڕژێنە
مەڕوانە بۆ چاوم، بێدەنگ دامەمێنە
تووڕە بە هاوار کە، هەر چۆنە بمدوێنە
ئەم دنیا بێ تۆ چەندە خاڵییە
نازانم بۆ هەندێ کەس ئەڵێن "ئەوین هەر تاڵییە"
ئای چەندم خۆشەوێی، تاقانەی تاقانە
لەڕێی تۆ مردنیش ژیانە، ژیانە
بۆچی دڵت تەنگە؟
ئازیزم هەندێ جار
ئادرەسی دڵی من بۆ نادەی بە ئازار؟
بێ لە ناز کێشانت هیچ پیشەیەک نازانم
بێ لە خۆشەویستیت کارێکی سەخت ناتوانم
Similar tracks