Listeners
Total plays
Likes
جوانترین خەڵقی خودا بۆ دەردم دەوا وەسفی گوڵ بۆت کەمیشە کاتێ دێت کات لەسەرم ئەڕوا خەم لەبیرم ئەڕوا تۆم ئەوێ بۆ هەمیشە زۆر جار لە ژێر بەڵێنم دا دەستی تۆم بەردا نەبوو جارێ بگۆڕێیت کەبووی بە مەزهەری وەفا تۆ ئەزموونی خۆدا چۆن دڵم بدۆڕێ بوونت وەک موعجیزەیە حەقی هەیە هەر کەسێ حەسوود بێ چەن خۆشە بۆم کە تۆم هەیە نابێت بۆ چڕکەیە چاوت لێم بە دوور بێت بوونت وەک موعجیزەیە حەقی هەیە هەر کەسێ حەسوود بێ چەن خۆشە بۆم کە تۆم هەیە نابێ بۆ چڕکەیێ چاوت لێم بە دوور بێت وەرە جلی خۆشی لەبەرکەین بە دەور مانگ و زەوی سەفەرکەین وەرە ئاوازی خۆشەویستی سەربەین نابێ ساتێکیشی خەسارکەین چیرۆکی ئەشق درووستکەین وەکوو شێعرێ بەیت بە بەیتی لەبەرکەین بوونت وەک موعجیزەیە حەقی هەیە هەر کەسێ حەسوود بێ چەن خۆشە بۆم کە تۆم هەیە نابێ بۆ چڕکەیێ چاوت لێم بە دوور بێت بوونت وەک موعجیزەیە حەقی هەیە هەر کەسێ حەسوود بێ چەن خۆشە بۆم کە تۆم هەیە نابێ بۆ چڕکەیە چاوت لێم بە دوور بێت by : @juanaa