Listeners
Total plays
Likes
دوعا (Dua) ڕۆژێک چاوی هەڵێنا، کچێک بە ناو دوعا نێوچاوانی نووری دەدا وەکو چرا لێی بێگانە بوو، دایک و باب و برا حوکمی مەرگی بەدەست ئامۆزاکەیی درا خۆشەویستەکەت لەکوێ بوو بە دادت بگا چاوت لێبکات و گوناهی تۆ چ بوو که به دنیا هاتی ئازادی نەبوو، ئەتۆ ئی ئەو وڵاتی کورد خاوەنی قەسابی ژن نەبووە ئەتۆ قوربانی دین کرایی مەڵێن وانەبووە نێوی پیاوە و بە شەش ژن رازی نەبێ بەڵام کچی هەفدە ساڵە حەقی خۆشەویستی نەبێ؟ نامهەوێ خەمی پێشوو زیندووکەمەوە دەمهەوێ ئەگەر کەسێک نازانێ، بڵێ ئەوە ئەوە؟ کچی کوردی هەفدە ساڵی یەزیدی کە یەزیدی نەویستووە و ئاشقی یەکی دی کوڕێکی موسوڵمان کە دوعا خۆشی دەویست دنیایی دەچاوی وی دا و ئەوی دەویست دەگەڵ کێو بەشەر هات و وەدوایی کوڕە کەوت نەیهەویست، خوا روحم کا بە ڕۆژ و شەوت دوعا گەڕاوە و پەنایی بۆ پۆلیسی برد پۆلیس جوان، بۆ گەورەیی تایفە و رەئیسی برد هات تا بە گوناهی نەکردە بیبەخشن دیارە خوداکانیش لە ژینی تۆ دا بێ نەخشن حوکم درا، دوعا به موناقصە داندرا دەبێ لە بن بلوک و پێلاقە گیان بدا دوعای بێ وەکیل و مەحکەمەیی بێ قازی خانوەداوەش حازر، ئامادە و ڕازی پاککردنەوەیی لەککەی نەنگ و شانازی لێرە پێلاقە و بلوک، تەفریح، ژیان حەراجی ئەتۆ ڕۆیشتی، وەلی یادت نەمردۆ تاریخیم لەبیرە و باسی کردۆ هەور گرماندی و باران باری هێستاش خەمباره فەزایی شاری لیباسێکی سوور، چاوێکی پڕ لە نوور دووعایەک ماوەتەوە، بیرێکی پڕ لە سنوور عیزرائیلی تۆ لەو پیاوی دەور و بەر تەسمیمی وان بە گیانی تۆ وەسلە حوکمیت نەبوونی تۆیی لە دنیایی بە دەستە پێی خۆش نیە ئەتۆ هەبێ و ئەتۆ پێ نەحسە ئافەرین بۆ پیاوەتی و بلووک و پێلاقە کچەکەت لە عەرزی دا نابینی بێ تاقەت؟ دوو دەستی جوانی بە دەمووچاوی گرتووە لەبەر خوێن نایبینێ و لەمێژە مردووە چاوی لەتۆ و پیاوەتی و بلووکی نێو دەستتەوە ئەوە پیاوە، ئەوە ئەسلی ئەسلە نیوساعەت گوزەرا، دووعا بە زۆری نەمرد گیانی دێشا و دەستی بە دموچاوی دەگرت کەس نیە بڵێ بۆچی لێی ناگەڕێن ئەوە عافرەتە خۆ سەگیش پێی ناوەڕێ روح ناچێتە دەرێ، دەست دەجووڵێتەوە پێی خۆش نیە بڕوا، هەستێ لەو خەوە شەپ و بەرد کەمە، ئامۆزا هاتە پێشی چوون پێی وایە دەبی زووتر بنێژرێ دوعا ماوەتەوە لەگەڵ تینووەکان بە خوێن خانەوادەش دەڵێن نابێ تۆ بمێنی فیلم و عەکس و پووڵی چاوولێکردن لە شەو بیبینە، چاوت لە کۆیە، هەستە لەخەو ئەگەر نەبینم و نەخوێنم، باشترە کە نەمێنم نەوید زەردی دەڵێ بە گوێی دنیا دەگەیێنم دوعا تۆ ڕۆیشتی و عومرت دا بە کێ؟ ماڵێ؟ سەرەخۆشی گەورەت بۆ دادەنێ؟ ڕۆیی، بۆ هەمیشە چاوی داخست سفرەیی غەمی دە زیهنی مەدا ڕاخست ئەتۆ ڕۆیشتی، وەلی یادت نەمردۆ تاریخیم لەبیرە و باسی کردۆ هەور گرماندی و باران باری هێستاش خەمباره فەزایی شاری