Listeners
Total plays
Likes
تۆ هەمیشە دڵت نەرمە دەستت گەرمە نیگام ئەکەی چاوەکانت پڕ لە شەرمە کە شیعری کۆنت بۆ ئەڵێم خێرا پێم ئەڵێی لەبەرمە هەموو ڕۆژێ شیعرێکی نوێ وەکو فەرزێکەو لەسەرمە ئەم دنیایە کەشوو ماتە تۆ بێدەنگ بی ڕووبارێ بەو وەرە بۆلام نامەوێ گۆمی مەنگ بی تۆ پێکەنینت لێ جوانە شێت ئەبم تۆ دڵتەنگ بی ئەزانم چۆن شێتت بکەم ئەزانم چۆن بتهەژێنم هەموو شتێ ئاسانە بۆم بەڵام دڵی خۆم ئەشکێنم جارێکی تر تۆ بگرێنم بێ دەستم بگرە بۆ سەما هەڵبپەڕە لە سینەما ئەو تۆزە هۆشەی کە هەمبو لەم ئەوینەی تۆدا نەما نازانم چۆن تۆ بدوێنم دڵە جوانەکەت نەشکێنم دایم ئەڵێی بووکە شوشەی حەزم لێیە بتڕفێنم لە باخیشا ژوانمان بێ من هەر گوڵت بۆ ئەهێنم تۆ حەز ئەکەی بەگوڵەوە دەست لە کەمەرت ئاڵێنم ئەزانم چۆن شێتت بکەم ئەزانم چۆن بتهەژێنم هەمو شتێ ئاسانە بۆم بەڵام دڵی خۆم ئەشکێنم جارێکی تر تۆ بگرێنم by : @juanaa