Nasir Rezazî

Henare

Henare

736

Listeners

2439

Total plays

15

Likes

بارانە نم نم و تاو تاو بارانە نم نم و تو تاو
ئه‌یا له گۆناو له ئه‌گریجه‌ی خاو
ئه‌رێ لاوه‌ کاڵ و واڵەکەم 
سه‌ربنێ وه‌بان نه‌رمی باڵەکەم
خاڵان گه‌ریه کرد هه‌ر له دووره‌وه
به‌و ئاڵا و واڵای زه‌رد و سووره‌وه
شێوه‌ت له شێوه‌ی له‌یڵی مه‌نمانۆ
دنیا و دینمی خوا مه‌زانۆ
ئه‌رێ له‌یل ئه‌رێ له‌یل له‌یل براو بمرێ
کێ له‌به‌ر له‌نجه‌و شه‌و ئارام ئه‌گرێ
هاته‌و هاته‌و یار له شه‌وگه‌ردی
یا پیر بمکه‌ی وه‌ی به سه‌ر گه‌ردی
که‌فتم وه‌ی شونت وه‌ی مه‌چوو مه‌چوو
یاخوا له‌چکه گه‌ت ئه‌رێ ئازیز گیر بخوه‌ی له چو
له‌یل له‌یل له‌یل له‌یل برات نه‌مرێ
کێ له‌به‌ر له‌نجه‌ت هاوار وه‌ی ئارام ئه‌گرێ
نه‌رم نه‌رم نه‌رم نه‌رم نه‌رمه‌و بوویته‌وه
مه‌نزڵگا و به‌خێر نزیک بوویته‌وه
تاڵێ له زوڵفت له‌یلێ هات وه ده‌سمه‌وه
به‌ندی دڵ ده‌پسێ ئازیز پێی به ده‌به‌سمه‌وه
خاڵان گه‌ریه کرد حه‌فت و هه‌شت و نۆ
هیچ خاڵم نه‌دی ئازیز وێنه‌ی خاڵی تۆ
هه‌ناری گوڵ هه‌ناری هه‌ناری دانه‌دانه
سه‌ره‌ڕێگه‌و لێده‌گرم وه‌ک حه‌مه تاڵی بانه
هه‌ی داد هه‌ی بێداد له‌م ده‌وران دیله
هه‌ر جوانێ به‌ده‌س ئاخ پیرێ زه‌لیله
هه‌ناری گوڵ هه‌ناری هه‌ناری دانه‌دانه
سه‌ره‌ڕێگه‌و لێده‌گرم وه‌ک حه‌مه تاڵی بانه
ئه‌گه‌ر به‌بێ تۆ بڕۆم به گوڵدا
گوڵ بێ به نه‌شته‌ر بچێ به دڵدا
هه‌ناری گوڵ هه‌ناری هه‌ناری دانه‌دانه
سه‌ره‌ڕێگه‌و لێده‌گرم وه‌ک حه‌مه تاڵی بانه
گوڵم سه‌یزاده شاڵ گرێ گرێ
هه‌رکه‌س بیبینێ بێ شک نامرێ
خه‌رمانه‌ی داوه وه‌ک خه‌رمانه‌ی گوڵ
چینێ ره‌نگاوره‌نگ چینێ باڵا کوڵ
گوڵم سه‌یزاده شاڵ گرێ گرێ
هه‌رکه‌س بیبینێ بێ شک نامرێ
خه‌نه‌به‌ندان خه‌نه‌به‌ندان خه‌نه‌به‌ندانیه‌تی
ئاخ لیمۆ هه‌رزان لیمۆ هه‌رزان خه‌نه په‌خشانیه‌تی
قه‌سه‌م به‌وه‌ی یاری جوانه خه‌نه‌به‌ندانیه‌تی
له‌نێو جحێڵان سوڵتانه هه‌وری له‌ملانیه‌تی
که ده‌مرێ ساحێب ئیمانه دایکی به‌قوربانیه‌تی
زێنه‌بێ وه‌ی زێنه‌بێ وه‌ی له زێنه‌به‌ی قه‌ڵاتان
هه‌ی ده‌ری بابانت شێوێ نێوت که‌وته وڵاتان
وه‌ی له‌به‌ر ئه‌و چاوه‌ت ده‌مرم گه‌ر به‌ناز هه‌ڵیدێنی
تیرێکی له جه‌رگی دام خوێناوه‌ی ده‌ده‌ڵێنی
زێنه‌بێ وه‌ی زێنه‌بێ جا له زێنه‌به‌ی قه‌ڵاتان
هه‌ی ده‌ری بابانت شێوێ نێوت که‌وته وڵاتان
زێنه‌بێ وه‌ی زێنه‌بێ زێنه‌ب دوو ددانی زێڕه
ئوممه‌تی موحه‌ممه‌دم جا له دینم وه‌رمه‌گێڕه
by : @juanaa 
Similar tracks