Nasir Rezazî

Bargey Xemim

Bargey Xemim

2669

Listeners

10191

Total plays

49

Likes

بارگەی خەمم هەڵگرت و هاتمەوە بۆ شارەکەم
هاتم بەرەو دیاری شەنگی کەس و کارەکەم
بۆ باوەشی بە سۆزی دایکە دڵ سووتاوەکەم 
تاکوو بزانێ چەندە بە سۆیە ئازارەکەم بە سۆیە ئازارەکەم
هاتووم وەکوو شەماڵێ گوڵ و گەڵا بدوێنم
پاییزی غەریبی دڵ بە جارێ هەڵوەرێنم
کە من نمەی باران بم ئێوەش ئاوێنەی باخ بن
هەرچەندە لێتان دوور بم هەنێسک و ئاخی ناخمن
ئاخ دڵم پرسە خانەیە ئای سەرم بەفری زستانە
فرمێسکی خەم لە چاوما باڵاترین میوانە
وەک باڵندەی لانەواز تەرە و بێ ناونیشانم
چەن شیرینە کە دەڵێم من خەڵکی کوردستانم
بارگەی خەمم هەڵگرت و هاتمەوە فۆ شارەکەم
هاتووم بەرەو دیاری شەنگی کەس و کارەکەم
بۆ باوەشی به سۆزی دایکە دڵ سووتاوەکەم
تاکوو بزانێ چەندە بە سۆیە ئازارەکەم
by : @juanaa 
Similar tracks