Listeners
Total plays
Likes
وا خەریکە بازی غوربەت چاوی دڵم هەڵئەکۆڵێ هەر به نینۆک له دەشتی لاخ شەمامەی ڕۆح هەڵئەکۆڵێ له من گەڕێ ئەی بازی گەڕ به مردنیش پێت ناخورێم من له خۆما دیوارێکم سەد نیشتمان پێت ناڕوخێم چاوم خێوەتی گەرمیانەو دڵم دەشتی شارەزوورە دەسم خوێنی سلێمانیو سەرم سنەی به مەهجووره قامەتم خۆ نەخشی قەڵای پیره شاری هەولێریانە هەناسەم خۆ بۆن دووکەڵی نەورۆزەکەی کوردستانه با سەریشم له هەڵاڵەی بەفرا سپی بچێتەوە له دووکەڵا به سەر کوانۆی بەر بارانا بشکێتەوە با ڕەنگیشم به ڕەنگی زام به وەنەوشەی بێ ئاو بچێ له ژێر زەڵمی فرمێسکا دڵ هەر به بەردی چەمان بچێ وا خەریکە بازی غوربەت چاوی دڵم هەڵئەکۆڵێ هەر به نینۆک له دەشتی لاخ شەمامەی ڕۆح هەڵئەکۆڵێ ئەی بازیگەڕ له من هەڵێ من خۆم غوربەت به ڕۆح دێنم ئیتر من چۆن له گەڵ تۆدا شەڕی غوربەت ئەدۆڕێنم by : @juanaa