Listeners
Total plays
Likes
لە هاژەی تاڤگە و دەنگی بە خرۆش کورەی دەروونم چۆن نایەتە جۆش کوردستان مانا مانای ژینمە مانای ژینمە خوێناوی دڵ و هیوا و تینمە هیوا و تینمە شنەی شەماڵت شنەی ڕەوانم دەشتی ڕەنگینت نووری چاوانم سۆزی شمشاڵت سۆزی دەروونم سۆزی دەروونم ناوی جوانی تۆ بوون و نەبوونم بوون و نەبوونم هاژەی تاڤگەکان هاژەی ئەستوورت سۆزم بە هاژەی هاتوەتە خرۆش فێنکی ئاوان فێنکی دڵمە فێنکی دڵمە فێنک کەرەوەی هەستی بە کوڵمە ڕۆڵەکانی تۆ ئازا و دلێرن پەروەردەی تۆنە بۆیە وا شێرن داری ئازادی وا هاتۆتە بەر وا هاتۆتە بەر ڕۆژی سەرکەوتن خۆی هاویشتە دەر by : @juanaa