Nacmedîn Xulamî

Arezuy Bînînî Tom Kird

Sed Birya Bimzanîba

930

Listeners

2804

Total plays

13

Likes

سڵاو لە بەژنێ باریک بینایی هەر دوو چاوم
خۆ من بە دەستی یارێ دیل و یەخسیر کراوم
هەموو عالەم دەزانێ لە عەشقیدا سووتاوم
سەد بریا بمزانیبا ئەو گوڵە میوانی کێیە
سەبارەت بە یاری خۆم ئاوەدان بێ ئەو دێیە
بە ئەستەم خۆت بنوێنە مەجبوورم بێمە سڵاوت
شێتی باڵای بەرزت بووم هەڵوەدای زولفی خاوت
لەو کاتەوە تۆم دیوە یەخسیرم من لە داوت
سەد بریا بمزانیبا ئەو گوڵە میوانی کێیە
سەبارەت بە یاری خۆم ئاوەدان بێ ئەو دێیە
بە سەرخۆشم مەزانە تاوێ وەرە باوەشم
لە دوای باڵاکەی تۆیە دەڕژێ فرمێسکی گەشم
لە دنیا خۆشیم نەدی بەدبەخت و چارەڕشم
سەد بریا بمزانیبا ئەو گوڵە میوانی کێیە
سەبارەت بە یاری خۆم ئاوەدان بێ ئەو دێیە
هەی کەوی خاسەکەوی هاوڕازی نیوەشەوی
دە وەرە دەست لە ملانت بم کچەکە وە درەنگ نەکەوی
ماچی سەر کوڵمت خۆشە فێنک وەک ئاوی شەوی
سەد بریا بمزانیبا ئەو گوڵە میوانی کێیە
سەبارەت بە یاری خۆم ئاوەدان بێ ئەو دێیە
by : @juanaa
Similar tracks