Nacmedîn Xulamî

Hajey Xozge

Şerî Xurbet

191

Listeners

497

Total plays

2

Likes

وا خەریکە بازی غوربەت چاوی دڵم هەڵئەکۆڵێ
هەر به نینۆک له دەشتی لاخ شەمامەی ڕۆح هەڵئەکۆڵێ
له من گەڕێ ئەی بازی گەڕ به مردنیش پێت ناخورێم
من له خۆما دیوارێکم سەد نیشتمان پێت ناڕوخێم
چاوم خێوەتی  گەرمیانەو دڵم دەشتی شارەزوورە
دەسم خوێنی سلێمانی‌و سەرم سنەی به مەهجووره
قامەتم خۆ نەخشی قەڵای پیره شاری هەولێریانە
هەناسەم خۆ بۆن دووکەڵی نەورۆزەکەی کوردستانه
با سەریشم له هەڵاڵەی بەفرا سپی بچێتەوە
له دووکەڵا به سەر کوانۆی بەر بارانا بشکێتەوە
با ڕەنگیشم به ڕەنگی زام به وەنەوشەی بێ ئاو بچێ
له ژێر زەڵمی فرمێسکا دڵ هەر به بەردی چەمان بچێ
وا خەریکە بازی غوربەت چاوی دڵم هەڵئەکۆڵێ
هەر به نینۆک له دەشتی لاخ شەمامەی ڕۆح هەڵئەکۆڵێ
ئەی بازیگەڕ له من هەڵێ من خۆم غوربەت به ڕۆح دێنم
ئیتر من چۆن له گەڵ تۆدا شەڕی غوربەت ئەدۆڕێنم
by : @juanaa 
Similar tracks