Milad Hannibal

Xeyall

Xeyall

125

Listeners

466

Total plays

1

Likes

خەیاڵم هیچ کاتێ هاوڕێی من نەبوو
عەجەب ئەمجارە خۆی هاتووە تەقەی دەرگامی داوە
خەیاڵم هیچ کاتێ هاوڕێی من نەبوو
بەخێربێت دڵم بەقەی دنیا گیراوە

شیرینی سەرخۆشی و تاڵی مەی
سەختە لەلام هەڵسم لە خەو بەرمی دابێ
بادە گێڕە سڵامەتی خاڵی لەیل
مەجلیس خۆمانەس ئاشقی شەرمی ناوێ
ئاگر بارانە جەرگی لەت لەت
ئەڕەقسم وابزانن حەیرانی گڕی لەزەتم
ئێش هاوخەمی چێژ سڕی بەرزەخم
تۆش وەکوو من پڕی لە زەخم
دەمێ شانازی ئەکەی بە خۆت
شەرمەزاری تاوێ
جومعە قارەمانی ئەبێ قوڕگی شەممەکانی جاوێ 

ئاشق دڵ ئەسپێرێ بە نەسیمی پاییز
ئەوەی بەڕاستی گەرەکیە بڕوات کە چەمەدانی ناوێ
دار پەنجەرە مێخ حەنجەرە تێخ
هێشتا خۆم ئەخەڵەتێنم هەڵسم ئەم شەممە لە جێم
شەلە شەل ئەڕۆم بە ڕێگا کەوەس ناخوونی پام
وا دیارە کەوشی دڵخۆشی تەنگە لە پێم
خەو بە بێ شەلاقی تکا و لاڵە نا قەت نەماندی
ئومێد خەجاڵەت قامەتی سەبوور خەفەت چەماندی
بیر ئەکەمۆ بە بیرەکەم بیر ئەکەمۆ
بە بیرێ کە بیری پێ ئەکەمۆ بیر ئەکەمۆ ، شەفەق دەماندی

بیستوومە خەیاڵ شادترین خەفەتبارە
بیستوومە خەیاڵ هەڤاڵی ئاخرین سەفەرمانە
کردەوەی من نابێ لە بەرزی خەیاڵ جییانە
مەرزێ نامێنێ لە باوەڕم خەیاڵ جیهانە
بەدکاران دەربەدەرن بە دوای خەیاڵ نیانە
ڕۆحی پاکە نەرم و ناسکە خەیاڵ مییانە 

بوو بە ڕووناکی شەوی من کە لە تاریکی ڕەد بم...

ئەژنۆکانم خاکییە و پڕ لە تۆز تەکاندم
سەری دەرناچێ بێگانە و دۆست لە کارم
لابەلای کۆڵێ ئەمما و ئەگەر ئەژیم 
حەسرەت غوبارە بەسەر خۆزگەکانم
کە بۆ ئەبێ بە شەڕ بەدەست بێت هەر بەشی من
نازانێ نەزان جەنگە ژینم
کە تۆ هەڵفڕیت و تاقم بوو بە دنیام
دیواری ساف و سپی هەزار ڕەنگ ئەبینم
لە خۆم ئەپرسم ئەگەر دەرچم لە دەس ڕەجم
چی غەیر لە پوچییە دەست ڕەنجم 
سەوڵی خەرامان لە زمسان ئەڵێ خەونەکانت هاتنە دی
ڕۆژ ئەبێ جۆرێ تێپەربێ شەو لە کارت مات نەبی
پاڵ نادەم بە شانی جادە چۆڵە پشتی با
مناڵیم ها لە ناو کۆڵە پشتیما ، بڕۆین؟
تۆ ئاوی خواردن لە وەسەتی شەڕی 
نوور و تاریکی ڕەد ئەبی بێ ئەوەی تۆزێ بنیشێ لە باڵت
بە دەنگی نەرمت بانگم ئەکەی بێ سەرەو ژوور
بێ بەرەو نوور ڕێگەکەو دوورە ڕێگەکەو دوور
سەر زەمینم ژێر زەمینە
نابم بە شەریکی غەفڵەتی ئەوانەی بە دەم سێبەرۆ چوون

لەگەڵ تۆ هەموو شتێک سەوزە سەوز
گشتمان هاین بە دەور یەکا ماڵۆ لەلامن
لەگەڵ تۆ هەموو شتێ سەوزە سەوز 
مێوانی سەر سفرەی سادەی خاڵۆ پەیامم

بیستوومە خەیاڵ شادترین خەفەتبارە
بیستوومە خەیاڵ هەڤاڵی ئاخرین سەفەرمانە
کردەوەی من نابێ لە بەرزی خەیاڵ جییانە
مەرزێ نامێنێ لە باوەڕم خەیاڵ جیهانە
بەدکاران دەربەدەرن بە دوای خەیاڵ نیانە
ڕۆحی پاکە نەرم و ناسکە خەیاڵ مییانە 

بوو بە ڕووناکی شەوی من کە لە تاریکی ڕەد بم...
خەیاڵ نیانە
نیان نیانە
نیان خەیاڵە
by : @Mehran.sahraeii
Similar tracks