Mîkaîl Mehabadî

Le Hêlaney Dilî Min

Leberçî Şêtit Kirdim

999

Listeners

4572

Total plays

17

Likes

له‌به‌ر چی شێتت کردم دڵت به تاڵان بردم
له‌به‌ر چی شێتت کردم ئه‌زیزم
 دڵت به تاڵان بردم ئه‌زیزم
ئاهی ده‌روونم دیسان هه‌ڵساوه
 خه‌م ئه‌بارێنێ به‌ملاو به‌ولاوه
دیسان ره‌نگه‌که‌م زه‌رد هه‌ڵگه‌راوە 
 دڵم وه‌ک ئاگر وا داگیرساوه
ئاسوی دڵداریم به ته‌م گیراوه
خه‌نده و دڵداریم فرمێسکی چاوه
 هه‌ربۆیه کز بووم هێزم بڕاوه
له‌به‌ر چی شێتت کردم دڵت به تاڵان بردم
مه‌لی دڵداریم لانه‌ی رووخاوه 
بێ هاوده‌‌رد ماوم شوێنم نه‌ماوه
روو له کوێ ئه‌که‌م ئه‌ڵین به‌ولاوه
 نازانم چ بکه‌م به‌ندم له‌م داوه
ده‌رچوونم نییه تا ته‌مه‌ن ماوه
وشه‌ی سه‌رزارم هه‌ر توی یاره‌که‌م
 خونچه‌ی جوانی ناو گوڵزاره‌که‌م
له‌به‌ر چی شێتت کردم دڵت به تاڵان بردم
شه‌رت بێ دڵت ڕابگرم هه‌تا ئه‌و روژه‌ی ده‌مرم
گوڵی ئاواتم سیس و ژاکاوه 
شه‌می دڵداریم تینی نه‌ماوه
نه‌خوش و مه‌ستی دوو چاوی کاڵم 
حه‌قم به ده‌سته ئه‌گه‌ر بناڵم
به غه‌مزه‌ی چاوت به خه‌نده‌ی زارت 
بردیان به غاره‌ت خه‌و و خه‌یاڵم
دوور له زولفی تو کافر به حاڵم
من مان و مه‌رگم رازی بوونته سۆز و ئاوازم هاتووچوونته
له‌به‌ر چی شێتت کردم دڵت به تاڵان بردم
by : @juanaa 
Similar tracks