Hossein Safamanesh

Sarchopi

Sarchopi

10699

Listeners

30935

Total plays

128

Likes

کچە سەرچۆپی کێشەکە, چاو بگێڕە لە دەوری خۆت
بزانە چەن چاوی تینو لەم سەیرانە گڕ ئەخوا بۆت
بەزەییت بەم خەڵکەدا بێ , تۆزێ دەست بەردە ماندو بویت
با بە گوێتا بچرپێنم, کە خۆت یەکەم جوان دەرکەوتویت
کچە سەرچۆپی کێشەکە, چاو بگێڕە لە دەوری خۆت/
بزانە چەن چاوی تینو لەم سەیرانە گڕ ئەخوا بۆت
بە قەد لەرەی ئەو سەرکۆڵمەت, ئەم دڵەی منیش لێی داوە/ 
 لەبەر سەیری ئەو باڵایەت, چاوی من هیچ نەتروکاوە
تۆ بەم جوانیەو بە لەنجەی خۆت, گەر هەر بە تەنیا بوەستی
هەمو ڕۆژ چاوت لێ دەکەن, گەر دانیشی ئەگەر هەستی
کچە سەرچۆپی کێشەکە, چاو بگێڕە لە دەوری خۆت
بزانە چەن چاوی تینو لەم سەیرانە گڕ ئەخوا بۆت
خۆ ئەو هەڵپەڕینە جوانەت, هەر بەهرێکی خوواییە
شۆڕشێکی سەر دەرونە, گەرچی لای تۆ ئاساییە
خۆت جوانو هەڵپەڕینت جوان, نیو نیگای پێکەنینی جوان
 ئاگرێ بو بە هەر لادا,  ڕوی وەرئەگێرا ئەیسوتان
نە ئاوو نە نانم زانی, نە دەشتو سەیرانم زانی
لەو هەڵپەڕینە گەورەیە, تەنیا من لەوم ئەڕوانی
کچە سەرچۆپی کێشەکە, چاو بگێڕە لە دەوری خۆت
بزانە چەن چاوی تینو لەم سەیرانە گڕ ئەخوا بۆت
Similar tracks