Homer Dzayi

Gella Weriwekan

Strank bo Ursula (Tango to Ursula)

302

Listeners

1091

Total plays

2

Likes

ئورزولا
فه‌رموو با بچینه‌ ناو
ژووری دانسی ڕازاو
هه‌ڵپه‌ڕین له‌سه‌ر ئاوازی تانگۆ
ئورزولا
ده‌ستم بگرێت كه‌مه‌ر
شه‌و هه‌تاكو سه‌حه‌ر
هه‌ڵپه‌ڕین له‌سه‌ر ئاوازی تانگۆ
باسكت باوێ سه‌ر ئه‌ستۆم
به‌ ئه‌سپایی به‌ گوێچكه‌م بڵێ من هی تۆم
شل شل پشتت له‌گه‌ڵ
ئاوازی تانگۆ بچه‌مێنه‌وه‌ بۆ ئه‌ژنۆم
ئورزولا
نه‌ تۆ منت ناسیوه‌
نه‌ من تۆم بینیوه‌
هه‌ست ده‌كه‌م دڵمان به‌یه‌ك گه‌ییوه‌
ئورزولا
داخه‌كه‌م كورته‌ شه‌و
توخوا مه‌ڕۆ بۆ خه‌و
هه‌ڵپه‌ڕین له‌سه‌ر ئاوازی تانگۆ
ئورزولا
ئەمشه‌و تۆ شاجوانیت
دڵكه‌شی هه‌مووانیت
هه‌ڵپه‌ڕین له‌سه‌ر ئاوازی تانگۆ
چاو هه‌ڵبڕه‌، گوێ بگره‌
بۆت دەڵێم گۆرانی
شوێنێكی رۆمانتیكه‌
له‌ باوه‌شم به‌ تا به‌یانی
ئورزولا
به‌و شه‌ماڵی فێنك
به‌و كراسی ته‌نك
با له‌ سنگم چه‌قێت جووته‌ مه‌مك
ئورزولا‌
لێوی ته‌ڕ و پڕت
مه‌مكی توند و خڕت
هه‌ڵمژم له‌سه‌ر ئاوازی تانگۆ
by : @juanaa 
Similar tracks