Hasan Darzi

Weten

Biro

591

Listeners

1777

Total plays

2

Likes

گوڵەکەم شاری دڵم پاییزە لێی داوە بڕۆ
تۆ گەشی هەڵدەپڕووکێی مەیە ئەو ناوە بڕۆ

بولبولی بێکەسی دم پڕ لە هەرا جواب کە بڵێ
تۆ دەبێ هەر قەفەسی بی بەشە وا بڕاوە بڕۆ

هەموو کەس لێرە دەزانێ کە دنەی شێعری منی
لە هەموو بەزمێ ئەوینی من و تۆ قاوە بڕۆ

تۆ هەڵـۆی بەرزەفڕی شاری دڵم نزمە لەبۆت
بێ‌بەڵا بی گوڵەکەم کوا ئەوە جێی ڕاوە بڕۆ

هەر دەبێ ڕۆژێ بە ئازادی لەگەڵ یەک بدوێین
ئێستە دڵ وا بە تەمی وستەوە تاساوە بڕۆ

گەر دەترسی لەوە ئاسۆ خەمی تۆی دەرچێ لە دڵ
تا ئەبەد تەوقی وەفای تۆی لە ملا ماوە بڕۆ
by : @heresh.hosseini 
Similar tracks