Listeners
Total plays
Likes
پێش هەزار پشت، ڕۆژانی زوو کاتێ هێشتا.. تازە نەوەی، یەکەمی کورد.. لەدایک ئەبوو. کاتێ تازە.. منداڵی بیر، لەناو شاخا، پێی گرتبوو پێش هەزار پشت، ئەگێڕنەوە عومری مێژوو چیرۆکی پیرە داربەڕوو. ئەهێننەوە، لە داستانی دەماودەما لە زستانا لە ماڵانی کوردستانا بەم شێوەیە، ئەیخوێندنەوە: ئەڵێن: ئەوسا زوو، ئێجگار زوو نزیکی ئێستەی هەورامان دارێک هەبوو.. داری بەڕوو پێیان ئەوت: داری ژیان داری زیندوو. ئەوەندە.. بڕوای بەخۆی بوو ئەوەندە.. هێزی تیا هەبوو. بە گژ.. دەریای ساما ئەچوو بە گژ.. ڕەشەبادا.. ئەچوو هێندە.. گەڵا و لقی پڕ بوو سێبەری بۆ خۆر کردبوو ئەو سەردەمە، داری بەڕوو لەژێرەوە، ڕەگی قووڵی، لەسەر پشتی «گا و ماسی» یەکە داکووتیبوو! لە پۆپەوە، لقی بەرزی تا «حەوت تەبەقە» هەڵچووبوو لەوکاتەدا داری بەڕوو بەو جۆرە بوو. ٢ ژیان ڕاناوەستێ.. ئەڕوات بەچاو بەبیر بە گیان ئەڕوات ژین ناسرەوێ.. دواناکەوێ، پێش ئەکەوێ چنگ نانەیەک بەدەست بێ، یان، بەبیر بەچەک.. بەهێز ئەبێ لاواز بخوات هەتا ئەمڕۆ ئەم دنیایە هەروا ئەڕوات!. * دارەکەمان.. داری بەڕوو پاش یەک دوو پشت، بنی ڕۆ چوو پۆپەی بەرزی، بۆ نزمی نیشت! گەڵای وەری. مەلی ژیان و ئاواتی لەسەر تەری. دوژمن لق و، چڵی بڕی لەناو خۆشیا، کرم تێی دا.. مێروولە کەوتە خواردنی و کون کردنی قەفی ئەستوور، کەوتە ڕزین بەلادا هات.. لەسەر لاشەی پڕ لە برین دوژمنان کەوتنە هەڵپەڕین!. * بەهێز ئەبێ.. بێهێز.. بخوات مێژوو ئەڵی.. ژین وا ئەڕوات. * داری بەڕووی، مان و ژیان گەڵای وەری لقی نەوی.. قەفی گەورەی کون بوو ڕزی، بەلادا هات، کەوتە زەوی. بوو بە زستان ڕقی.. تەوری، دەستی تاوان کەرت کەرتی کرد، دایان گیرسان، پێیان گەرم کرد، دیوەخان! لە دەوری، گڕی ئاگردان گڕی داری بەڕووی سووتاو ئەڵقەیان بەست، داگیرکەران بوو بەئاهەنگ تا ماندووبوون، تا شەو درەنگ هەتا داری بەڕووی سووتاو گڕی سووری، کوژایەوە.. دوا پشکۆی، دامرکایەوە. ٣ دنیا لە جووڵە ناکەوێ بیر ناسرەوێ. بەڵام مێژوو هاوار ئەکات لەو کاتەوە داری بەڕوو بنی ڕۆچوو. هەتا ئێستا هاوار ئەکات پێمان ئەڵی: هەر بەهێزە لاواز ئەخوات ژین وا ئەڕوات. * بەڵام مەترسن، مەشڵەژێن! هەرچەندە.. کەم، چاو ئەیبینێ ترووسکەیەک بەدی ئەکەم! لە کۆنەوە هەتا ئێستا ناوی ئاواتی لێ ئەنێن.. بەدیی ئەکەم!. داری بەڕوو، بنی ڕۆچوو قەدی ڕزی، لقی فەوتا لەشی سووتا! دووکەڵ لەناو سکی هەستا مەڵێن سەیرە، بەڵام هێشتا بەڕوو، ماوە!! مەڵێن سەیرە، گیانی بەڕوو نەفەوتاوە! ڕەگی قووڵی بنج و بێخی بەڕوو، ماوە. هیوا ماوە! بەرەو ئاوی بن ئەبزوێ بەڵام ڕەگی تینوو ئەڵی: من لە ئێوە خوێنم ئەوێ چرای بیری ڕوونم ئەوێ چاوم ئەوێ، گیانم ئەوێ هەستم ئەوێ.. مێکشم ئەوێ، دەستم ئەوێ. کە داتانمێ: ئەوسا بەرەو بەرزی بۆ سەر ڕێگا ئەبڕم! جەرگی بەرد و ئاسن ئەبڕم سەر دێنمەدەر! وەک جارانم، جارانی زووم ئەڕوێمەوە.. دیسانەوە.. ئەژێمەوە. هیوا لە باوەشم ئەگرم سروودی «هێز» ئەڵێمەوە مەلی ژیان، دێنەوە لام لەسەر پۆپەی، چڵ و لقم ئەخوێندنەوە زوو بێ و درەنگ مەل دێنەوە.. ئەوسا پۆل پۆل ئەکەونە ڕێ بۆ کام درەخت، شوێنی دوورە وەک من جەرگی، زەوی سوورە داستانی دار بەڕووی زیندووی هیوا گرتووی، ئەم وڵاتە.. ئەگێڕنەوە. زوو بێ و درەنگ. من هەر ئەبێ، بژێمەوە ئەژێمەوە.. ئەژێمەوە! Composer. Dizar Abedi Lyrics: Sherko Bekas Vocalist of Mov l: Ali Abedi Vocalist of Mov ll: Raber Kurdistani Vocalist of Mov Ill: Erdewan RostemPour Vocalist of Mov IV: Kian Ibrahim Xeyat Kurdish Violin Solo: Ali Abe di Classical Violin Solo: Ali Jafari Pouyan Solo Cello Mov Ill: Mehrdad Alemi Violin I & ll: Ali JafariPouyan, Milad Alemi Danial Jourabchi Violin Alto: Daniyal Jourabchi Cello: Kourosh Keshavarz Contrabass: Hadi Esmaeli Shemshal & Kaval: Milad Shamsedini Daf: Seywan Karimi Choir Mov ll: Jikan Shexsi Kevin Ebrahimi Rahen Alipour Erisa Iranmanesh Choir Mov V: Ali Abedi Kijan Ibrahim Xeyat, Kamran Ahmadi Shler Mowludi Avin Feyzollahi Diniya Ravand Dana Mosafer Sirwan Karim Nejad Sound Recording: Parte Studio Dejahang Studio Mix & Mastering: Mehrdad Baluchiyan Design: Saman SalimPour Painting: Hem Ghahremani Thanks to: Kaziwe, Mani Rahimi Kurdo Bana, Borhan Mofti