Listeners
Total plays
Likes
کەرکوک ئەی خونچەی هەڵوەریو تاسەی خنکاو هۆ خۆر نەدیو بێ نازەکەم خانەی دزراوە هۆ خەندەی من کلی چاو سـاڵ هاتوو چوو بەهێمنی تۆ هەر دەستگیرانی منـی خۆشەویست و یاری منـی تۆ گۆرانی و دەنگی منـی سـاڵ هاتوو چوو بەهێمنی تۆ هەر دەستگیرانی منـی خۆشەویست و یاری منـی تۆ گۆرانی و دەنگی منـی دڵـدارەکەم بابە گوڕگوڕ کاتێ هاتم ئەگـەر وتـم بابەگوڕگوڕ بە گورهاتوم بۆ کور هاتووم باوەرنەکەی ئەوجارەیان بۆ ڕاز هـاتووم مـنداڵێکی برسی و ڕوتم لە خوانەی بەر ئاگردانت بۆ ژین هـاتـووم بۆ ژین هـاتـووم بابە گوڕ گوڕ باوانەکەم ئەگەر شەوێ کەسێ نامـۆ ئەگەر بەژنێ ماندوو دامـاو غەریب بە چاوەکانی تۆ دەست و باسکی نەبونەوە نەبونەوە لەگەردەنت هەرنەیتوانی هیچ شتێک بڵێ هەر ورد بوەوە لە جوانی تۆ دەست و باسکی نەبونەوە نەبونەوە لەگەردەنت هەرنەیتوانی هیچ شتێک بڵێ هەر ورد بوەوە لە جوانی تۆ ئەوە منم هـاتووم بۆ لات برسی و روت و عاجز و مات لانەواز و شرۆ و لات هاتووم لێت دەپارێمەوە هـانێ کورەکەم بەرەوە هەتا مردن مەم دەرەوە تەنها ڕەگی دووبەرەکیم لە ناخەوە بۆ ببڕەوە سـاڵ هاتوو چوو بەهێمنی تۆ هەر دەستگیرانی منـی خۆشەویست و یاری منـی تۆ گۆرانی و دەنگی منـی