Bijan Kamkar

Sewi Sour 2013

Nazkoola

361

Listeners

1372

Total plays

2

Likes

که‌ویار ئای که‌ویار ئای چه‌نده‌ جوانی
وه‌نەوشه‌ی کوێستان گوڵی بێستانی
که‌ویار ئای که‌ویار ژینم لای تویه
دوور له تۆ گیانم هه‌ر کڵپه‌و کۆیه
جوانێ جوانیت مه‌شاره‌وە
سێوی سووری به ‌داره‌وە
شه‌یدای تۆم من له پاره‌وە
نه‌شمیل نه‌شمیل نه‌شمیلانه
ئه‌و چاوانه‌ چه‌نده جوانه
کوشتومی نه‌ختێ بڕوانه
که‌ویار ئای که‌ویار ئارامم نییه
من له دوور شار،یار کوردستانیه
که‌ویار ئای که‌ویار ئای چه‌نده‌ جوانی
وه‌نەوشه‌ی کوێستان گوڵی بێستانی
من باوێڵانی کوێستانم
پوشی به‌ر بای خه‌رمانانم
بیماری تۆم تۆی ده‌رمانم
جوانێ جوانێ نه‌شمیلانه
ئه‌و چاوانه‌ت چه‌نده جوانه
کوشتومی‌ نه‌ختێ بڕوانه
ئێواره‌یه‌و من دڵ ته‌‌نگم
ده‌چمه ده‌نگی له نێو چه‌نگم
ده‌ردم زۆره‌و نایه ده‌نگم
by : @juanaa
Similar tracks